کوردستان

KNN هۆكاره‌كانی‌ نه‌ناردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه‌ ئاشكراده‌كات

پابه‌ندنه‌بوونی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌مه‌رجه‌كانی‌ به‌غداد هۆكاری‌ نه‌ناردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانه‌‌

KNN هۆكاره‌كانی‌ نه‌ناردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ ئاشكراده‌كات، له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا له‌به‌رامبه‌ر ناردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌راندا به‌غدا  چه‌ند مه‌رجێكی‌  ئاراسته‌ی‌ هه‌رێم كردووه‌، به‌ڵام تائێستاش حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاماده‌نیه‌ جێبه‌جێیان بكات.

دوای‌ ڕیفراندۆمه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ،حكومه‌تی‌ عێراق چه‌ند كاردانه‌وه‌یه‌كی‌ خێرای‌ ده‌ستپێكرد كه‌ زۆربه‌یان درێژخایه‌ن‌و هه‌ندێكیشیان  پێشتر له‌به‌رامبه‌ر لاسارییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم خۆی‌ هه‌ركردبوی‌ نمونه‌ی‌ بڕینی‌ بودجه‌و موچه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

KNN هۆكاره‌كانی‌ نه‌ناردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران له‌به‌غداده‌وه‌ ئاشكراده‌كات، كه‌له‌ماوه‌ی‌ ڕابردودا له‌به‌رامبه‌ر ناردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌راندا حكومه‌تی‌ عێراق  چه‌ند مه‌رجێكی‌  ئاراسته‌ی‌ هه‌رێم ‌و كردوو تا ئێستاش حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاماده‌نیه‌ جێبه‌جێیان بكات‌و خه‌مساره‌ده‌ له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ ‌وئه‌وداواكارییانه‌دا.

 نه‌ناردنی‌ موچه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان په‌یوه‌ندی‌ به‌چه‌ند شتێكه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌خودی‌ حكومه‌تی‌ ماوه‌بۆ درێژكراوه‌ كه‌ی‌ هه‌رێم باش ئه‌زانێت عه‌بادی‌ چی ده‌وێت چی داواكردووه‌ بۆیه‌ هه‌رێم خۆی‌ ناداته‌ به‌ده‌سته‌وه‌ 
یه‌كه‌م كاتێك حكومه‌تی‌ عێراق ده‌ڵێت موچه‌ ده‌نێرم به‌و مه‌رجه‌ی‌ ده‌روازه‌كانم ڕاده‌ست بكه‌ن، به‌رێزان له‌حكومه‌تی‌ ماوه‌ بۆ درێژكراوه‌ باش تێده‌گه‌ن بۆداوای‌ ‌وئه‌مه‌ده‌كات ‌و عه‌بادی‌ باش تێده‌گات بۆچی‌ ڕاده‌ستیان ناكه‌ن.

بۆئه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ چه‌ند ساڵه‌ی‌ تان كه‌شف نه‌بێت كه‌ئێوه‌ چیتان له‌م مه‌رزو ده‌روازه‌و سنورانه‌ ده‌ستكه‌تووه‌، عه‌بادی‌ باش ئه‌زانێت  ڕێگه‌ی‌ قاچغچێتی ئێوه‌ داتان هێنا له‌نێوان كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران‌و عێراقدا به‌ ڕێگه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

دووه‌م داوای‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌به‌رامبه‌ر ناردنی‌ موچه‌دا، ڕاده‌ستكردنی‌ فڕۆكه‌خانه‌كانه‌بوو ، به‌ڵام عه‌بادی‌ له‌ خۆتان ‌و ئه‌و ئه‌ندازیارانه‌ی‌ ڕێنوێنیتان ده‌كه‌ن كه‌ فڕۆكه‌ خانه‌كانیان ڕاده‌ست نه‌كرێت ئه‌مه‌یه‌ ... هه‌ردورمه‌ڕۆن بڕۆن گوێ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ هه‌ولێر بگرن بزانن ڕۆژانه‌و مانگانه‌و ساڵانه‌ چه‌ند پارتان ده‌ستكه‌تووه‌ خۆ به‌غداو حكومه‌ته‌كه‌ی‌ عه‌بادی‌ ده‌زانێت ئه‌م پاره‌یه‌ی‌ كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌ستان كه‌تووه‌ پاره‌ی‌ حه‌ڵاڵی‌ هاتن‌و چونی‌  گه‌شتیاورهاولاتیان نین  ئه‌و به‌دوای‌ ئه‌وه‌دا ده‌گرێت كه‌ پاره‌ی‌ زۆر‌و مۆڵی‌ ئه‌م  فڕۆكه‌خانانه‌ كه‌له‌دره‌وه‌ی‌ گه‌شتیاران ده‌ستان كه‌تووه‌ له‌ كوێ‌و به‌چی ده‌ستان كه‌تووه‌ ..

 ئێمه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێن عه‌بادی‌  بۆداوای‌ كرد كارمه‌ندی‌ هه‌واڵگری‌ بنێرێته‌ فڕۆكه‌خانه‌كان ئێوه‌ ڕزی‌ نه‌بوون تائێستاشی پێوه‌بێت . ڕتیده‌كه‌نه‌وه‌ بۆیه‌ فڕۆكه‌خانه‌ كانیش ناكرێنه‌وه‌.

سێهه‌م عه‌بادی‌ كه‌وتی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرم  به‌و مه‌رجه‌ی‌ ئێوه‌ داهاتی‌  ناوخۆو داهاتی‌ نه‌وتیان ڕاده‌ستبكه‌ن.

ئه‌و شاره‌زاتر له‌ئێوه‌ خۆی‌ باش ده‌یزانی‌ بۆداوای‌  ئه‌مه‌ده‌كات ... چونكه‌  باش ئاشكرابوو ئێوه‌ له‌هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتدا مانگانه‌ چی تان ده‌ستده‌كه‌وێت به‌ڕێگه‌ی‌ بۆری‌‌و له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كه‌ركوك‌و بیره‌نه‌وته‌كانی كه‌ركوكیشتان دابه‌ده‌سته‌وه‌ بۆهه‌تایه‌‌و قه‌ت قه‌ت چاو تان پێناكه‌وێته‌وه‌، عه‌بادی‌ له‌وه‌زیاتری‌ بۆده‌ركه‌وت كه‌ ڕۆژانه‌ به‌ ڕێگه‌ی‌ قاچاغ‌و به‌تانكه‌ر ئێوه‌چیتان  نه‌وت ئاودیو كردووه‌ پاره‌كه‌یتان حه‌په‌لوشكردوه‌
حكومه‌تی‌ عێراق به‌دیاری‌ كراوی‌ سه‌رۆكی‌ وه‌زیرانه‌كه‌ی‌ كاتێك له‌به‌رامبه‌ر ناردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمدا داوای‌ ده‌كرد لیست‌و ژماره‌ی‌ راسته‌قینه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانیان بۆ ڕه‌وانه‌ی‌ به‌غداد بكه‌ن بۆوردبینی‌ ئێوه‌ش خۆتان به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ده‌دا ئه‌یزانی‌ بۆچی‌ بوو.

بۆئه‌و هه‌مو بندیواره‌بوو كه‌ ئێوه‌ وه‌ك دوحزبی  ده‌سه‌ڵاتدار له‌م هه‌رێمه‌ له‌ دژی‌ یه‌كتری‌ چی خه‌ڵكتان به‌لێشاو  دامه‌زراندووه‌  چی  تان خانه‌ نشینكردوه‌ چی تان له‌م هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كردووه‌ ئاخر له‌كوێی دونیاندا هه‌بووه‌ حكومه‌تێك له‌ 80 % بودجه‌كه‌ی‌ بۆ موچه‌ بێت.

ئێستا بۆ تان ده‌ركه‌وت حكومه‌تی‌ عێراق بۆچی‌ موچه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێم ناكات چونكه‌ ئێوه‌ ناتانه‌وێت داهاتی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ نه‌وت ژماره‌ی‌ حه‌قیقی‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانتان ، داهاتی‌ فرۆكه‌خانه‌و خاڵه‌ سنورییه‌كانتان كه‌ین‌و به‌ینی‌ هاتنو‌و چونی‌ ئاڵگۆڕی‌ بازرگانیه‌ رێگه‌ پێنه‌دراوه‌كانتان له‌ڕێگه‌ی‌ ئاسمان‌و زه‌وییه‌وه‌ لای‌ ئه‌م حكومه‌تی‌ عێراقه‌ كه‌شف نه‌بێت ئێوه‌ بۆ به‌رژوه‌ندییه‌ شه‌خسیه‌كانی‌ خۆتان داواكه‌ی‌ عه‌بادی‌ جێبه‌ جێناكه‌ن كه‌چی ئێستا هاتوون ده‌تانه‌وێت ده‌ستی‌ چه‌ورتان به‌م سه‌ر ئه‌م حزب‌و ئه‌م هێزو ئه‌و لایه‌نانه‌دا بسڕن كه‌له‌وه‌ته‌ی‌ هه‌ن هه‌رچی‌ ده‌ستكه‌وتی‌ شه‌خسی‌ و حزبیه‌ هه‌یه‌ كردویه‌تی‌ به‌قوربانی‌ میلله‌ته‌كه‌یان ئه‌وهێزانه‌ی‌ ئێوه‌ به‌چونیان بۆبه‌غداد ئێشتان پێگه‌یشت ، له‌وێو له‌لای‌ عه‌بادی‌ وهێزه‌ عێراقیه‌كان پێیان ووتبوون باجی‌ ئه‌م فشارانه‌ی‌ ئێوه‌ خستوتانه‌ته‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان حكوه‌مته‌كه‌وی‌ وچه‌ند حزبێت كه‌پابه‌ندی‌ ده‌ستوری‌ عێراق نه‌بوون ته‌نها خه‌ڵكی‌ هه‌ژارو نه‌درای‌ زه‌ره‌ر مه‌ند بووه‌ پێویسته‌ئێوه‌ ئه‌و سزایانه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵك هه‌ڵبگرن. له‌ كاتێكدا وه‌فدی‌ هه‌رسێ لایه‌ن به‌ ئاشكرا به‌ حكومه‌تی‌ عێراقیان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ناكرێت قوتی‌ خه‌ڵك تێكه‌ڵی‌ ململانێ سیاسیه‌كان بكرێت .

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە26215