کوردستان

چەمچەماڵ: بەهۆی رووداوێكی تەقەكردنەوە دوو كەس كوژران

لە ماوەی 24 كاتژمێردا لە چەمچەماڵ بەهۆی رووداوی تەقەكردن و دەستكاریكردنی تەقەمەنییەوە، پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە و دوانی دیكەش برینداربوون.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دوای تەواوبونی نوێژی هەینی لە گەڕەكی پیریادی ناحیەی شۆڕش، لە ئۆتۆمبێلێكەوە دەستدرێژی گولـلە لە دوو هاوڵاتی كرا‌و دەستبەجێ‌ یەكێكیان كە تەمەنی 67 ساڵ بوو گیانی لەدەستدا‌و ئەویتریان بریندار بوو، دوای گەیاندنیشی بەنەخۆشخانە ئەویش گیانی لەدەستدا.

سەروەر ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش، بە{ راگەیاند ڕووداوەكە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتیەوە بووە‌و فەرمانی دەستگیركردن بۆ تەقەكەرەكە دەرچووە.

دوێنێش بەهۆی دەستكاریكردنی تەقەمەنییەوە سێ منداڵ لە ناحیەی شۆڕش گیانیان لەدەستدا‌و بەهۆی روداوێكی دیكەی تەقەكردنیشەوە دوو كەس لە چەمچەماڵ برینداربوون.

لە 3 رۆژی رابردودا، لە سنوری چەمچەماڵ، بە ڕووداوی جۆراوجۆر پێنج هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە‌و هەشتی دیكەش برینداربوون.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1211