عێراق

ریاز بەدران: پرۆسەی تۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكان بۆ هەڵبژاردن كۆتاییهات

وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانتێی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتاییهات، كۆمسیۆن پرۆسەی وەرگرتنی لیستی كاندیدەكانی دەستپێكردووە.

ریاز بەدران سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردن لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ر ایگەیاند بە كۆتاییهاتی دەوامی رۆژی پێنجشەممەی كۆمسیۆن، تۆماركردنی ناوی هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران كۆتاییهات.

بەدران وتیشی ئەو حزبانەی فریانەكەوتوون هاوپەیمانێتی تۆماربكەن، بەجیا بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن  دەكەن.

بەدران ئاشكراشیكرد لە چواری ئەم مانگەوە كۆمسیۆن دەستیكردووە بە وەرگرتنی لیستی ناوی كاندیدی قەوارە و هاوپەیمانێتییەكان و پرۆسەكە تا 10ی مانگی شوبات بەردەوام دەبێت.

داواشی لە هەموو قەوارە و پارت و هاوپەیمانێتییەكان كرد تا ئەو كاتە لیستی ناوی كاندیدەكانیان پێشكەشبكەن بۆ ئەوەی كۆمسیۆن رێوشوێنی پێویستی یاسایی بگرێتەبەر.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە284