کوردستان

شەلال عەبدول: بڕیاری لابردنم لە پۆستی قایمقامی خورماتوو نایاساییە

شەلال عەبدول رایدەگەیەنێت: بڕیاری لادانی لە پۆستی قایمقامی خورماتوو سیاسیە نەك یاسایی  و بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەنا بۆ دادگای ئیداری دەبەن.

شەلال عەبدول لە لێدوانێكیدا بۆ KNN رایگەیاند: ئەنجومەنی خورماتوو كە لە ژێر هەژمونی عەرەب و توركمانەكاندایە  بڕیاری لادانیان داوە لە پۆستی قایمقامی خورماتوو بەڵام بڕیارەكەیان یاسایی و ئیداری نیە و تەنها سیاسیە و  تاكە بەڵگەیان ئەوەیە رێگەی داوە ریفراندۆم لە خورماتوو بەڕێوەبچێت.

قایمقامی لەسەركارلابراوی خورماتوو لە دژی بڕیاری لابردنی پەنا بۆ دادگای ئیداری دەبات ئەگەر لە ماوەی هەفتەیەكدا پارێزگای سەلاحەدین بڕیارەكە هەڵنەوەشێنێتەوە.

راشیگەیاند: چەند رۆژێكە بەغدا هێزێكی نوێی ناردوە بۆ خورماتوو  بۆئەوەی  سەروماڵی هاوڵاتیانی شارەكە بپارێزێت بەڵام ئەو ماڵە كوردانەی تاڵاننەكراوە هێزە نوێیەكە تاڵانی دەكەن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1433