کوردستان

ئیستانبول: دەمیرتاش دوای 434 رۆژ لە زیندانیكردن بۆ یەكەم جار ئامادەی دانیشتنی دادگا دەبێت

دوای 434 رۆژ زیندانیكردن، بڕیارە ئەمڕۆ بۆ یەكەمجار سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان-هەدەپە ئامادەی دانیشتنی دادگا ببێت.

ئاژانسەكانی هەواڵ لە توركیا رایانگەیاند، دادگای باكركۆی لە ئیستەنبوڵ داوای لە ئیدارەی گرتوخانەی ئەدیرنە كردوە سەڵاحەدین دەمیرتاش كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ  ئامادەی دادگا بێت و بەشداریی راستەوخۆی دانیشتنی دادگاییكردنەكەی بكات.

بەتۆمەتی سوكایەتیكردن بە سەرۆك كۆماری توركیا لە لێدوانێكیدا لە ساڵی 2015، دادگای توركیا دۆسیەی یاسایی لەدژی سەڵاحەدین دەمیرتاش كردوەتەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1575