کوردستان

سلۆپی: بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكەوە نۆ كەس مردن

لە رێگای نێوان مەرزی ئیبراهیم خەلیل و شارۆچكەی سلۆپی پاسێك وەرگەڕا و بەهۆیەوە نۆ كەس مردن كە زۆربەیان هاوڵاتی عێراقین.

بەیانی ئەمڕۆ لە دوری 20 كیلۆمەتر لە دەروازی ئیبراهیم خەلیل، لەسەر رێگای شارۆچكەی سلۆپی سەربە پارێزگای شرناخی باكوری كوردستان پاسێك وەرگەڕا.

بەپێی قسەی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیا، لە روداوەكەدا نۆ كەس مردون كە سیانیان منداڵن، 28 كەسیش لە برینداربون و برینی دو كەسیان سەختە.

ئاژانسەكە رایگەیاند، زۆربەی ئەوانەی لەناو پاسەكەدا بون هاوڵاتی عێراقی بون.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1422