عێراق

روسیا: عێراق داوادەكات بەشداری لە كۆنگرەی سۆچیدا بكات

حكومەتی عێراق داوا لە روسیا دەكات بەشداریی بكات لە كۆنگرەی سۆچیدا، باڵیۆزی عێراق لە مۆسكۆ دەڵێ: دۆخی سوریا كاریگەریی لەسەر عێراق هەیە، بۆیە پێویستە ئاگاداری بڕیار ‌و گۆڕانكارییەكانی سوریا بن.

حەیدەر عەزاری باڵیۆزی عێراق لە مۆسكۆ ئاشكرایكرد، حكومەتی بەغداد داوای لە روسیا كردوە، وەكو چاودێر بەشداربێت لە كۆنگرەی سۆچیدا، كە تایبەت دەبێت بەبارودۆخی سوریا.

لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، باڵیۆزی عێراق لە روسیا وتی: پێویستە بەشداری لە كۆنگرەی سوچیدا بكەین، چونكە بارودۆخی سوریا كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر دۆخی ناوخۆیی عێراق هەیە.. پێویستە بۆ دۆخی سوریا سوود لە ئەزمونەكانی عێراق وەربگیرێت لە جەنگی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر ‌و سەركەوتن بەسەر داعشدا.

كۆنگرەی سۆچی بەبەشداریی روسیا ‌و ئێران ‌و توركیا ‌و نوێنەری حكومەت ‌و ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەڕێوەدەچێت، میسر ‌و چینیش داوای بەشداریكردنیان كردوە لە كۆنگرەكەدا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە377