وه‌رزش

تیڤێز ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌رجه‌نتین به‌شداری‌ مۆندیال بكات

كارلۆس تیڤێز ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین به‌شداری‌ دوا یارییه‌كانی‌ مۆندیالی‌ روسیا بكات‌و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ یانه‌ی‌ بۆكاجۆنیۆرز.

له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا تیڤێز رایگه‌یاندوه‌، هیوابڕاو نه‌بوه‌ له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ پێكهاته‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین، به‌تایبه‌تی‌ كه‌ وه‌رزی‌ رابردوو له‌خولی‌ چین یاری كرد.

تیڤێز ده‌ڵێت "ده‌مه‌وێت جارێكیتر درێسی‌ ئه‌رجه‌نتین له‌به‌ربكه‌مه‌وه‌‌و به‌شداری‌ مۆندیال بكه‌م، له‌به‌ر ئه‌و ئامانجه‌ش گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ بۆكاجۆنیۆرز ئیمزا كردوه‌".

هێرشبه‌ره‌كه‌ی‌ پێشووی‌ یانه‌ی‌ شه‌نگهای‌ شینهوا‌و یۆڤانتۆس‌و مانچسته‌ر سیتی‌ وتیشی‌ "روداوێكی‌ نایاب ده‌بێت له‌م ته‌مه‌نه‌ی‌ ئێستامدا به‌شداری‌ مۆندیال بكه‌م، هه‌وڵیش ده‌ده‌م ئه‌و كاره‌ بكه‌م".

كارلۆس تیڤێز چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌یانه‌ی‌ شه‌نگهای‌ شینهوای‌ چینیه‌وه‌ بۆ جاری‌ سێیه‌م گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ یانه‌ی‌ بۆكاجۆنیۆرز‌و چه‌ند ساڵێكیشه‌ له‌پێكهاته‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین دوورخراوه‌ته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە361