وه‌رزش

فێرمینیۆ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ راگرتنی‌ له‌سه‌ره‌

رۆبێرتۆ فێرمینیۆ به‌ئه‌نجامدانی‌ وشه‌ی‌ ره‌گه‌زپه‌رستی‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێت‌و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ بۆ 5 یاریی رابگیرێت.

یه‌كێتیی تۆپی‌ پێی ئینگلته‌را بڕیاریدا دۆسیه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ رووداوه‌كه‌ی‌ نێوان رۆبێرتۆ فێرمینیۆی‌ هێرشبه‌ری‌ لیڤه‌رپوڵ‌و ماوسۆن هۆلگه‌یتی‌ یاریزانی‌ ئیڤه‌رتۆن بكاته‌وه‌ كه‌ له‌یاریی رابردودا له‌جامی‌ یه‌كێتیی ئینگلته‌را كێشه‌یان دروستكرد.

به‌پێی بڵاوكراوه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی تۆپی‌ پێی ئینگلته‌را، هۆلگه‌یت له‌كاتی‌ یارییه‌كه‌دا سكاڵای‌ لای‌ ناوبژیوان كردوه‌‌و فێرمینیۆی‌ تۆمه‌تبار كردوه‌ به‌به‌كارهێنای‌ وشه‌ی‌ ره‌گه‌زپه‌رستی‌، ناوبژیوانیش له‌راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی‌ به‌قسه‌كانی‌ یاریزانه‌كه‌ی‌ ئیڤه‌رتۆن كردوه‌.

یه‌كێتیی تۆپی‌ پێی ئینگلته‌را ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردوه‌، ئه‌گه‌ر دڵنیابن له‌وه‌ی‌ فێرمینیۆ وشه‌ی‌ ره‌گه‌زپه‌رستی‌ به‌كارهێناوه‌، ئه‌وا بۆ چه‌ند یارییه‌ك رایده‌گرن كه‌ له‌ 5 یاریی كه‌متر نابێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە298