وه‌رزش

یارییه‌ ئاگرینه‌كه‌ی‌ جامی‌ یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی‌ ئینگلته‌را

ئه‌مشه‌و دووه‌م یاریی‌ رۆیشتنی‌ جامی‌ یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی‌ ئینگلته‌را به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چێڵسی‌ و ئارسناڵ یاریی‌ لوتكه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن, یاریی‌ گه‌رانه‌وه‌ش یانه‌ی‌ سه‌ركه‌وتوو بۆ یاریی‌ كۆتایی‌ دیاریده‌كات.

له‌ یارییه‌كانی‌ رۆیشتنی‌ قۆناغی‌ پێش كۆتایی‌ جامی‌ یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی‌ ئینگلته‌را, كاتژمێر 11 ی‌ ئه‌مشه‌و, یاریگای‌ ستامفۆرد بریج ده‌بێته‌ مه‌یدانی‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ چێڵسی‌ و ئارسناڵ.

چێڵسی‌ له‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی‌ له‌ بۆرنمۆسی‌ برده‌وه‌و گه‌یشته‌ ئه‌م قۆناغه‌ و ئارسناڵیش دوای‌ بردنه‌وه‌ی‌ له‌ وێستهام بۆ ئه‌م قۆناغه‌ سه‌ركه‌وت, ئه‌مشه‌ویش هه‌ردولا هه‌وڵی‌ بردنه‌وه‌ی‌ یارییه‌كه‌ ده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت چێڵسی‌ ده‌یه‌وێت له‌ یاریگای‌ خۆی‌ بردنه‌وه‌ تۆمار بكات تا ئه‌ركی‌ بۆ یاری‌ گه‌رانه‌وه‌ ئاسان بكات.

ئیدین هازاردیش له‌ پێكانه‌كه‌ی‌ چاكبۆته‌وه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌  بۆ پێكهاته‌كه‌ی‌ بلوز.

دواهه‌مین یاریی ئه‌و دوو یانه‌یه‌ له‌پرێمه‌رلیگ بو كه‌ له‌یارییه‌كی‌ به‌هێزدا‌و له‌یاریگای‌ ئارسناڵ به‌ دوو گۆڵ یه‌كسانبوون


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە558