وه‌رزش

زانیاری له‌باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وى ریاڵ مه‌درید

ئه‌مشه‌و یارییه‌كانی‌ جامی‌ شای‌ ئیسپانیا به‌رده‌وام ده‌بێت و تیایدا ریاڵ مه‌درید میوانداری‌ نۆمانسیا ده‌كات.

كاتژمێر 11 و 30 خوله‌كی‌ ئه‌مشه‌و به‌ كاتی‌ هه‌ولێر له‌ یارییه‌كانی‌ گه‌رانه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ 16 ی‌ جامی‌ شای‌ ئیسپانیاو له‌ نێو یاریگای‌ سانتیاگۆ بێرنابیۆ, یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید میوانداری‌ نۆمانسیای‌ پله‌ دوو ده‌كات.

هه‌رچه‌نده‌ ریاڵ مه‌درید له‌ لالیگا له‌ دۆخێكی‌ خراپدایه‌و هه‌فته‌ی‌ رابردوو به‌رامبه‌ر سێلتاڤیگۆ به‌ تامی‌ شكست یه‌كسانبوو, بۆ ئه‌م یارییه‌ ئه‌ركی‌ ئاسانه‌ چونكه‌ یاریی‌ رۆیشتنی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگای‌ خۆی‌ به‌ سێ‌ گۆڵی‌ بێبه‌رامبه‌ر بردۆته‌وه‌, بۆیه‌ تا راده‌یه‌كی‌ زۆر سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی‌ مسۆگه‌ر كردوه‌ چونكه‌ نۆمانسیا له‌ پله‌ دوو یاریده‌كات و بۆ بردنه‌وه‌شی‌ له‌ شاهانه‌ پێویسته‌ له‌ سێ‌ گۆڵ زیاتر تۆمار بكات.

پێش ئه‌و یارییه‌ش ڤیاریاڵ و لیگانیس به‌یه‌كده‌گه‌ن و ئالاڤێسیش ڕووبه‌ڕووی‌ فۆرمینتێرا ده‌بێته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1212