وه‌رزش

ڤیدیۆ.. ڤاله‌نسیا له‌ لاس پاڵماسی‌ برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی‌ جامی‌ شا

یانه‌ی‌ ڤاله‌نسیاش بلیتێكی‌ تری‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی‌ جامی‌ شای‌ ئیسپانیای‌ بڕی‌، ئه‌ویش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ به‌سه‌ر لاس پاڵماسدا تۆماركرد.

له‌ یاریی‌ گه‌رانه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ 16ی‌ جامی‌ شای‌ ئیسپانیادا، یانه‌ی‌ ڤاله‌نسیا پێشوازی‌ له‌ لاس پاڵماس كرد.

یاریی‌ رۆیشتنی‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌ یه‌كسانی‌ و به‌ گۆڵێك كۆتایی‌ هاتبوو بۆیه‌ براوه‌ی‌ ئه‌م یارییه‌ بلیتی‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی‌ ده‌بڕی‌.

تایمی‌ یه‌كه‌م به‌ گۆڵێكی‌ خاوێن به‌سودی‌ ڤاله‌نسیا كۆتایی‌ هات، گۆڵه‌كه‌ش لوسیانۆ ڤیتۆ له‌ خوله‌كی‌ 30 دا تۆماریكرد.

له‌تایمی‌ دووه‌مدا به‌ هه‌مان شێوه‌ ئاستی‌ به‌رزی‌ یاریزانانی‌ ڤاله‌نسیا به‌رده‌وامبو، له‌و تایمه‌شدا توانیان 3 گۆڵ له‌رێگه‌ی‌ لوسیانۆ ڤیتۆ له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 48 و 66 داو ماكسیمۆڤیچ له‌ خوله‌كی‌ 54 دا تۆماربكه‌ن، یارییه‌كه‌ش به‌ 4 گۆڵی‌ بێ‌ به‌رامبه‌ر به‌ سودی‌ ڤاله‌نسیا كۆتایی‌ هات.

به‌ كۆی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ردوو یاریش ڤاله‌نسیا گه‌یشته‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە88