وه‌رزش

ڤیدیۆ.. ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گه‌یشته‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی‌ جامی‌ شا

یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی‌ به‌سه‌ر لییدادا تۆماركردو گه‌یشته‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی‌ جامی‌ شای‌ ئیسپانیا.

له‌ یاریی‌ گه‌رانه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ 16ی‌ جامی‌ شای‌ ئیسپانیادا، یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید رووبه‌رووی‌ یانه‌ی‌ لییدای‌ پله‌ دوو بوه‌وه‌.

دوای‌ له‌ده‌ستدانی‌ چه‌ند هه‌لێكی‌ گۆڵكردن له‌لایه‌ن یاریزانانی‌ هه‌ردوولاوه‌ تایمی‌ یه‌كه‌م به‌بێ‌ گۆڵ كۆتایی‌ هات.

له‌تایمی‌ دووه‌مدا یاریزانانی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌ ته‌واوی‌ كۆنترۆڵی‌ یاریگایان كردو توانیان سێ‌ گۆڵ له‌رێگه‌ی‌ كاراسكۆ له‌ خوله‌كی‌ 57 و كیڤن گامیرۆ له‌ خوله‌كی‌ 74 و ڤیكتۆر ڤیتۆلۆ له‌ خوله‌كی‌ 81 دا تۆماربكه‌ن، یارییه‌كه‌ش به‌و ئه‌نجامه‌ به‌سودی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كۆتایی‌ هات.

له‌ یاریی‌ رۆیشتنیشدا ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید 4 گۆڵی‌ تۆماركردو به‌ كۆی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ردوو یاریی‌ یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ گه‌یشته‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە113