زانست

ئوسترالیا: شه‌پۆلێكی‌ گه‌رما چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ گرته‌وه‌ كه‌ له‌ 80 ساڵدا بێ وێنه‌یه‌

ئوسترالیا: پله‌ی‌ گه‌رما له‌ شاری‌ سیدنی‌ 47،3 پله‌ی‌ سه‌دی‌ تۆماركرد ‌

شه‌پۆلێكی‌ گه‌رما چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ ئوسترالیای‌ گرته‌وه‌ و له‌ شاری‌ سیدنی‌ 47،3 پله‌ی‌ سه‌دی‌ تۆماركرد، ئه‌وه‌ش له‌ 80 ساڵی‌ رابردوودا بێ وێنه‌ بووه‌. 

كاسرین بێرن جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ نیو ساوز وه‌یڵز رایگه‌یاند، پلانێكی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و شه‌پۆله‌ گه‌رمایه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی‌ روبه‌ڕووی‌ هه‌ر حاڵه‌تێكی‌ نه‌خوازراو، یان دۆخی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ پله‌كانی‌ گه‌رما ببنه‌وه‌. 

وتیشی‌، هه‌زاران كه‌س بێ كاره‌با بوون و ئاگركردنه‌وه‌ش قه‌ده‌غه‌كراوه‌، داواش له‌ هاوڵاتییان كراوه‌ ئاوی‌ زۆر بخۆنه‌وه‌ و له‌ ناو ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه‌. 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌رزترین پله‌ی‌ گه‌رما كه‌ تا ئێستا له‌ شاری‌ سیدنی‌ تۆماركرابێت، 47،8 پله‌ بووه‌ و له‌ ساڵی‌ 1939 تۆماركراوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە518