ته‌ندروستی

چەند خۆراكێك بۆ گەڕاندنەوەی هێز و جۆش بۆ مرۆڤ

پسپۆڕانی تەندروستی ئاشكرای دەكەن، بۆ كەمكردنەوەی ئەو فشار و سترێسە زۆرەی لە كۆتایی ڕۆژێكی پڕ لە جەنجاڵی و كاركردن توشمان دەبێت، پێویستە گرنكی بە خواردنی چەند خۆراكێك بدەین.

ماڵپەڕی بوڵدسكای كە ماڵپەڕێكە گرنگی بە بابەتە تەندروستیەكان دەدات لە هەواڵێكیدا باسی لەوە كردووە، خواردنی هێلكەو پەتاتەی شیرین و شۆفان و چای سەوز و سپێناخ ، مۆز هێز بۆ جەستەی مرۆڤ دەگێڕنەوە و یارمەتی دەدەن تا بەسەر هەستی بێتاقەتی و بێزاریدا زاڵێت.

بەپێی هەواڵەكە یەكێك لەو جۆرە خۆراكانە كە ڕەنگە زۆربەمان ڕۆژانە حەز بە خواردنی بكەین چەرەساتە, چەرەساتەكانیش سودیان بۆ كەمكردنەوەی بێزاری و بێتاقەتی مرۆڤ و هەورەها هەستی برسێتی كەمدەكەنەوە، بۆیە ڕۆژانە خواردنی بڕێك لە چەرەساتەكانی وەكو بادەم و گوێز وفستق و مێوژ و گازۆ و بوندوق و تۆیی كولەكە زۆر گرنگە بۆ لەش و باشترە لە لیستی خواردنی ڕۆژانەدا بونیان هەبێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە9631