وه‌رزش

به‌ربه‌ستی‌ شوێنی‌ دانیشتی‌ یاریگای‌ جابر ئه‌حمه‌د رووخاو چه‌ند هانده‌رێك بریندار بون

به‌هۆی‌ رووخانی‌ به‌ربه‌ستی‌ شوێنی‌ دانیشتنی‌ یاریگای‌ یاریی‌ كۆتایی‌ جامی‌ كه‌نداو چه‌ند هانده‌رێك بریندار بوون.

دوای‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ یاریی‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی‌ عومان و ئیمارات له‌ جامی‌ كه‌نداوداو له‌ كاتی‌ ئاهه‌نگگێرانی‌ هانده‌رانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عومان به‌بونه‌ی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ نازناوه‌كه‌وه‌، به‌شێك له‌ به‌ربه‌ستی‌ شوێنی‌ دانیشتنی‌ یاریگای‌ جابر ئه‌حمه‌دی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ رووخاو به‌شێك له‌ هانده‌ران كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌و چه‌ند هانده‌رێك بریندار بوون.

دوای‌ ئه‌و رووداوه‌ راسته‌وخۆ تیمه‌ پزیشكیه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌و برینداره‌كانیان ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كرد.

به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ، چه‌ند هانده‌رێك زیانیان پێگه‌یشتووه‌و به‌شێكیان توشی‌ شكانی‌ قاچ و ده‌ست بون، ئه‌وانی‌ تریش برینه‌كانیان سوكه‌ و هیچ هانده‌رێك گیانی‌ له‌ده‌ست نه‌داوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2398