وه‌رزش

ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ تۆپی‌ پێی عێراق كۆچی‌ دوایی كرد

عه‌لی‌ كازمی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ حه‌فتاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردووی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق له‌ته‌مه‌نی‌ 69 ساڵیدا كۆچی‌ دواییكرد.

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ سۆمه‌ریه‌ نیوز بڵاویكردۆته‌وه‌، شه‌وی‌ رابردوو له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی‌ شاری‌ به‌غداد، عه‌لی‌ كازم به‌هۆی‌ نه‌خۆشی‌ دڵه‌وه‌ كۆچی‌ دواییكرد.

عه‌لی‌ كازم یه‌كێكبووه‌ له‌هێرشبه‌ره‌ دیاره‌كانی‌ ساڵانی‌ حه‌فتاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق‌و له‌گه‌ڵ فه‌لاح حه‌سه‌ن هێڵێكی‌ هێرشبردنی‌ مه‌ترسیداریان له‌سه‌ر ئاستی‌ كیشوه‌ری‌ ئاسیا دروستكردوه‌.

ئه‌و ئه‌ستێره‌ كۆچكردوه‌ سێ جار نازناوی‌ مۆندیالی‌ سه‌ربازی‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق به‌ده‌ستهێناوه‌‌و به‌ 56 گۆڵ سێیه‌م گۆڵكاری‌ مێژووی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراقه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە5817