ته‌ندروستی

زیانەکانی یارییە ئەلەكترۆنییەكان بۆ هەستی بینین

لەم ساڵانەی دوایدا لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی ئەو كەسانە زیادی كردووە كە بەدەست نەخۆشییەكانی چاوەوە دەناڵێنن، پسپۆڕانی ئەو بوارەش هۆكاری زیادبونی ژمارەی ئەو كەسانە، دەگێڕنەوە بۆ زۆر یاریكردن لەسەر ئامێرەكانی مۆبایل و كۆمپیتەر.

پسپۆڕەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە لەئێستادا مۆبایل و كۆمپیتەر بەشێوەیەكی زۆر بەرفراوان بەكاردەهێنرێت، بە تایبەت بۆ یاریكردن، ئەمەش دەبێتە هۆی هیلاككردنی چاو هەروەها هۆكارێكە بۆ توشبون بە چاو كزی، بەتایبەت لای منداڵان و گەنجان.

هۆكاری ئەم كاریگەرییە بەهێزەی یاریكردن لەسەر چاو دەگەڕێتەوە بۆ بەهێزی ڕوناكی شاشەی ئامێرەكە و  ئەو پیكسڵانەی وێنەكان دروست دەكەن، كە ئەمەش دەبێتە هۆی هیلاكبونی چاو و ئەگەرەكانی كزبونی زیاد دەكات.

هەروەها لە كاتی گواستنەوەی زانیاری و تێكست بۆ ناو كۆمپیوتەر چاو زیاتر هیلاك دەبێت، چونكە فۆكەس دەخرێتە سەر تێكستەكە و مرۆڤ زیاتر لە شاشەكە ورد دەبێتەوە، ئەمەش زیانی زیاتر بە تەندروستی چاو دەگەیەنێت.

بەڕای پسپۆڕەكان پێویستە لەكاتی بەكارهێنانی مۆبایل و كۆمپیوتەردا ناو بەناو بۆ ماوەی چەند خولەكێك پشوو بەچاوەكان بدرێت بۆ ئەوەی لە كارگەرییە خراپەكانی كەم بكرێتەوە.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1188