ته‌ندروستی

سودی فستق بۆ دابەزینی ڕێژەی شەكری خوێن

فستق یەكێك لە چەرەساتە بەتام و بڵاوەكانی جیهان و كەسانێكی زۆر حەز بە خواردنی دەكەن بەڕای پسپۆڕانی تەندروستیش خواردنی ئەو جۆرەی چەرەس سودێكی زۆری بۆ لەشی مرۆڤ هەیە.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە خواردنی فستق سودێكی زۆری بۆ ئەو كەسانە هەیە كە بەدەست نەخۆشی شەكرەوە دەناڵێنن و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ڕێژەی شەكر لە خوێندا.

توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی زانكۆی تۆرینتۆی كەنەدا ئەنجامیانداوە، دەریخستوە خواردنی فستق یارمەتی هەڵمژینی كاربۆهیدرات، ئەوەش ڕێژەی شەكرەی خوێن دابەزێنێت، بەتایبەت گەر لەدوای ئەو خواردنانەوە بخورێت كە دەوڵەمەندن بۆ كاربۆهیدراتەكان.

پسپۆڕەكان ئاشكراشیان كردووە كە فستق دەوڵەمەندە بە پرۆتینی گیایی و نیشاستە و كانزاكانی ئاسن و كالسیۆم و پۆتاسیۆم و ئەمەش بەشێكی زۆر لە پێداویستییە خۆراكیەكانی لەش دابین دەكات.

پێشتریش ئەنجامی چەند توێژینەوەیەكی دیكە دەریخستبوو خواردنی فستق، سودی بۆ لێدانەكانی دڵ و هێوركردنەوەی مێشك و دەروون هەیە و هەروەها ئێسك و ددانەكان بەهێز دەكات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3979