ته‌ندروستی

سودی خواردنی‌ ماسی‌ بۆ گەشەی‌ كۆرپەلە

بەپێی ئەنجامی‌ توێژینەوەیەكی‌ پزیشكی دەركەوتووە ماسی‌ نەك تەنیا سوودی‌ بۆ مرۆڤی‌ ئاسایی هەیە، بەڵكو سودێكی‌ زۆر بەو ژنانە دەگەیەنێت كە دووگیانن، بەتایبەت بۆ كۆرپەلەكانیان.

توێژینەوەكە لە ئەمریكا لەسەر چەند ژنێكی دووگیان ئەنجامدراوە و داوایان لێكراوە بۆ ماوەیەك ڕۆژانە بڕێك ماسی بخۆن و ئەو خواردنە لە ژەمە خۆراكییەكانیاندا هەبێت، دواتر لەدوای‌ 20 هەفتە لە منداڵ بوون توێژەرەكان چاودێری منداڵی ئەو ژنانەیان كردووە و بۆیان دەركەوتووە كە زۆر تەندروسترن لەو منداڵانەی دایكیان لە كاتی دووگیاندا ماسی نەخواردووە.

توێژەرەكان باسیان لەوە كردووە بەناوی دەریا و زەریاكاندا ژمارەیەكی زۆر ڕووەكی سود بەخش هەیە و ئەو ڕووەكانەش خۆراكی ماسییەكانن، و لەكاتی خواردنیاندا بەشێكی زۆری ماددە سود بەخشەكان دەچنە لەشی ماسییەكانەوە، پاش خواردنی ماسییەكەش ئەو سودانە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.

توێژینەوەكە داوا لە هاوڵاتیان بە گشتی و ژنانی دووگیان بە تایبەتی دەكات، بەردەوام گرنگی بە خواردنی ماسی بدەن و هەفتانە دووجار ئەو جۆرە خۆراكە لە ژەمەكانیاندا هەبێت..


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1578