ته‌ندروستی

به‌ڕێوبه‌ری‌ ته‌ندروستی‌: پێویسته‌ هاوڵاتییان به‌ وریاییه‌وه‌ ده‌رمانی‌ له‌ناوبردنی‌ مێروو به‌كاربهێنن

لیژنه‌كانی‌ قایمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن  له‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانی‌ له‌ناوبردنی‌ مێرووه‌كان دووربكه‌ونه‌وه‌, چونكه‌ خراپ به‌كارهێنانیان مه‌ترسی‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌یان لێده‌كرێت, به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ندروستی‌ گشتی‌ سلێمانیش ده‌ڵێت, پێویسته‌ هاوڵاتییان هۆشیارییان هه‌بێت له‌سه‌ر چۆنێتی‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانانه‌...

كاتێك ده‌رمانه‌كانمان بینی‌ سه‌ردانی‌ قایمقامیه‌تی‌ سلێمانیمان كرد تا له‌نزیكه‌وه‌ لیژنه‌كان ببینین بۆ ئه‌وه‌ی‌  بزانین زیانه‌كانی‌ ئه‌و ده‌رمانانه‌ چییه‌ بۆ هاوڵاتیان...

گۆران قادر - سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كانی‌ قایمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌، وتی؛ پێویسته‌ له‌ ڕووی‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ دڵنیا بینه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ ئه‌و ده‌رمانانه‌ی‌ كه‌ ڕۆژانه‌ هاوڵاتیان به‌كاری‌ ده‌هێنن بۆ قه‌ڵاچۆكردنی‌ مێروه‌كان و مێش و مه‌گه‌ز, تاچه‌ند زیانی‌ بۆ ته‌ندروستی‌ هاوڵاتیان هه‌یه‌, به‌ڕێوبه‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌...

میران محه‌مه‌د - به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌، وتی؛ بابزانین له‌چ شوێنێكدا ئه‌و ده‌رمانه‌ مه‌ترسیدارانه‌ ده‌فرۆشرێن, دوای‌ به‌دواداچوون گه‌یشتینه‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی‌ كه‌ له‌ ناوبازاڕ و له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان و ته‌نانه‌ت له‌ نزیك شوێنی‌ فرۆشتنی‌ خوارده‌مه‌نییه‌كانیش ئه‌و ده‌رمانانه‌ ده‌فرۆشرێن, فرۆشیارانی‌ ئه‌و ده‌رمانانه‌ش له‌ ترسی‌ لیژنه‌كانی‌ قایمقامییه‌ت نایانه‌وێت هیچ لێدوانێك بده‌ن... 

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵی‌ قایمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ ئه‌و ده‌رمانه‌ كیمیاییانه‌ی‌ هاوڵاتیان و جوتیاران بۆ له‌ناوبردنی‌ مێروه‌كان به‌كاری‌ ده‌هێنن, مادده‌ی‌ پایپه‌رماپین له‌ پێكهاته‌كانیاندا هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان به‌ هۆشیاریی و وریاییه‌وه‌ به‌كاری‌ نه‌هێنن ئه‌وا مه‌ترسیه‌كانی‌ توشبوون به‌نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كات...  


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە377