جیهان

ماكرۆن: به‌م زوانه‌ سه‌ركه‌وتنی‌ یه‌كجاریی‌ به‌سه‌ر داعشدا راده‌گه‌یه‌نرێت

سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا گه‌یشته‌ ده‌وحه‌ ‌و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان ‌و به‌رپرسانی‌ باڵای‌ قه‌ته‌ر كۆبوه‌وه‌، راشیگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ شه‌ڕی‌ داعش به‌م زوانه‌ كۆتایی‌ دێت، به‌ڵام ئه‌ركی‌ دیكه‌یان له‌ پێشه‌.

ئه‌مڕۆ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆك كۆماری‌ فه‌ره‌نسا، به‌ یاوه‌ریی‌ وه‌فدێكی‌ باڵا، به‌سه‌ردانێكی‌ یه‌ك رۆژه‌ گه‌یشته‌ شاری‌ ده‌وحه‌ی‌ پایته‌ختی‌ قه‌ته‌ر.

به‌گوێره‌ی‌ ئاژانسی‌ ئه‌سۆشییه‌تد پرێس، ماكرۆن سه‌ردانی‌ باره‌گای‌ هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانانی‌ كرد‌و چه‌ند پرسێكی‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان تاوتوێ‌ كرد.

دواتر سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی‌ میری‌ قه‌ته‌ر كۆبوه‌وه‌‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد، پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كی‌ باش هه‌بێت بۆ ئاڵۆگۆڕی‌ زانیاریی‌ له‌نێوان وڵاتاندا، له‌پێناو نه‌هێشتنی‌ تیرۆر ‌و توندوتیژی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا.

باسی‌ له‌وه‌ش كرد، تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی‌ جیهان، بۆیه‌ ده‌بێ‌ به‌هه‌موو لایه‌ك كار بۆ بنبڕكردنی‌ بكه‌ن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1436