کوردستان

ئه‌نكه‌ره‌: دادگاییكردنی‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌ستیپێكرد

سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی‌ هه‌ده‌په‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ له‌ رێگه‌ی‌ ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ به‌شداری‌ له‌ دانیشتنی‌ دادگا بكات، هه‌زار و 250 پارێزه‌ری‌ خۆبه‌خشیش به‌رگری‌ لێده‌كه‌ن. 

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ی‌ سینجانی‌ ئه‌نكه‌ره‌ی‌ پایته‌خت, دادگاییكردنی‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌ستیپێكرد كه‌ دادگای‌ نۆزده‌هه‌مینی‌ سزا قورسه‌كانی‌ ئه‌نكه‌ره‌ دۆسێكه‌ی‌ ئاماده‌ كردوه‌ و تێیدا به‌ تۆمه‌تی‌ بانگه‌شه‌كردن بۆ تیرۆر داوای‌ 142 ساڵ زیندانیكردن بۆ ده‌میرتاش ده‌كرێت.

 سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی‌ هه‌ده‌په‌ ره‌تیكرده‌وه‌ له‌ رێگه‌ی‌ ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ به‌شداری‌ له‌ دانیشتنی‌ دادگا بكات, پارێزه‌رانی‌ ده‌میرتاش داوای‌ ئازادكردنی‌ هاوسه‌رۆكی‌ هه‌ده‌په‌یان كرد, به‌ڵام دادگا ئازادكردنه‌كه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌.

هه‌ده‌په‌ش له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌باره‌ت به‌ دادگاییكردنی‌ هاوسه‌رۆكه‌كه‌ی‌ رایگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی‌ هه‌زار و 250 پارێزه‌ر به‌ خۆبه‌خشی‌ به‌رگری‌ له‌ بێتاوانی‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌كه‌ن به‌ڵام شوێنی‌ دادگاییه‌كه‌ ته‌نها 20 كه‌سێك له‌خۆده‌گرێت.

ده‌میرتاش له‌ دادگاییكردنه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا به‌ ئه‌ندامبوونی‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ جڤاكی‌ دیمكوكراتیك كه‌جه‌ده‌ تۆمه‌تباركراوه‌ كه‌ ئه‌و كۆنگره‌یه‌ وه‌ك لقێكی‌ په‌كه‌كه‌ پێناسه‌ كراوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1563