کوردستان

سلێمانی‌: هاوڵاتییانی‌ گوندی‌ هوانه‌ و ناوچه‌ی‌ تانجه‌رۆ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن

هاوڵاتییانی‌ گوندی‌ هوانه‌ و ناوچه‌ی‌ تانجه‌رۆ له‌ سلێمانی‌ خۆپیشاندانیان كردو  بۆ ماوه‌یه‌ك رێگای‌ سلێمانی‌ - قه‌ره‌داغیان داخست

هاوڵاتییانی‌ هوانه‌و تانجه‌رۆ  داوایانده‌كرد, لایه‌نه‌  په‌یوه‌ندیداره‌كان پرۆژه‌ی‌ ئاویان بۆ رابكێشن له‌گه‌ڵ دابینكردنی‌ خزمه‌توگوزاریه‌ سه‌ره‌تایه‌كانی‌ تر.

خۆپیشانده‌ران ئاماژه‌یان به‌وه‌ده‌كرد, چه‌ندین جار پێشنیاریان بۆ لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندار كردوه‌ ئه‌گه‌ر كه‌رتی‌ حكومه‌ت ناتوانێت پرۆژه‌ی‌  ئاویان بۆ رابكێشێت ئه‌وا ئاماده‌ن هه‌ر ماڵێك و بڕی‌ 200 دۆلار بده‌ن به‌ڵام هێشتا پرۆژه‌ی‌ ئاویان پێنه‌گه‌یشت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1305