جیهان

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا گه‌یشته‌ قه‌ته‌ر

سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا به‌سه‌ردانێكی‌ فه‌رمی‌ ده‌گاته‌ قه‌ته‌ر ‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ ئه‌و وڵاته‌ كۆده‌بێته‌وه‌، هه‌وڵیش ده‌دات كێشه‌ی‌ نێوان وڵاتانی‌ كه‌نداو و حكومه‌تی‌ ده‌وحه‌ چاره‌سه‌ر بكات.

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆك كۆماری‌ فه‌ره‌نسا، به‌ یاوه‌ریی‌ وه‌فدێكی‌ باڵای‌ وڵاته‌كه‌ی‌، به‌سه‌ردانێكی‌ یه‌ك رۆژه‌ گه‌یشته‌ شاری‌ ده‌وحه‌ی‌ پایته‌ختی‌ قه‌ته‌ر.

به‌گوێره‌ی‌ ئاژانسی‌ ئه‌سۆشییه‌تد پرێس، بڕیاره‌ ماكرۆن هێزه‌كانی‌ فه‌ره‌نسا له‌ قه‌ته‌ر به‌سه‌ر بكاته‌وه‌، دواتریش له‌گه‌ڵ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی‌ میری‌ قه‌ته‌ر كۆببێته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا هه‌وڵ ده‌دات، چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی‌ نێوان چوار وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌ ‌و قه‌ته‌ر بدۆزێته‌وه‌، كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگێكه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە962