عێراق

عێراق هێزی‌ ئه‌منی‌ ره‌وانه‌ی‌ شاری‌ موسڵ ده‌كات

ئاسایشی‌ نیشتمانیی‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ماوه‌یه‌كه‌ له‌ شاری‌ موسڵ هه‌ست به‌ جموجوڵی‌ پاشماوه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ داعش ده‌كرێت، بۆیه‌ هێزێكی‌ تایبه‌ت ره‌وانه‌ی‌ شاره‌كه‌ كراوه‌، به‌ئامانجی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ له‌ تیرۆریستان.

به‌گوێره‌ی‌ راپۆرتێكی‌ ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵ: ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژێكه‌ پاشماوه‌ی‌ تیرۆریستانی‌ داعش ‌و شانه‌ نوستوه‌كانی‌ ئه‌و رێكخراوه‌، له‌ به‌شی‌ باشوری‌ شاری‌ موسڵ هه‌ست به‌جموجوڵیان ده‌كرێت ‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان زیادیان كردوه‌.

فه‌رمانده‌یه‌كی‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ رونیكردۆته‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان، ژماره‌یه‌ك پاشماوه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ داعش دزه‌یان كردۆته‌وه‌ شاری‌ موسڵ  یان له‌ ده‌وروبه‌ری‌ شاره‌كه‌ خۆیان حه‌شار داوه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ پیلانگێڕیی‌ ‌و كرده‌وه‌ی‌ تیرۆریستی‌.

راشیگه‌یاندوه‌: حكومه‌تی‌ به‌غداد هێزێكی‌ تایبه‌تی‌ ره‌وانه‌ی‌ موسڵ كردوه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ ته‌واوه‌تیی‌ شاره‌كه‌ له‌ پاشماوه‌كانی‌ داعش ‌و شانه‌ نوستوه‌كان، هه‌ڵمه‌تێكی‌ به‌رفراوانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌ستی‌ پێكردوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1179