جیهان

وه‌زیری‌ به‌رگری‌ به‌ریتانیا: رێگه‌ به‌ چه‌كداره‌ داعشه‌ به‌ریتانییه‌كان ناده‌ین بگه‌ڕێنه‌وه‌

وه‌زیری‌ به‌رگری به‌ریتانیا رایده‌گه‌یه‌نێت: رێگه‌ به‌ چه‌كداره‌ داعشه‌ به‌ریتانییه‌كان ناده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵكو به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن، پاش دۆزینه‌وه‌یان سه‌رجه‌میان له‌ناو ده‌به‌ن.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ مه‌یڵ، گیفن ویلیامسن وه‌زیری‌ به‌رگریی‌ به‌ریتانیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردوه‌، ئه‌و تیرۆریسته‌ به‌ریتانییانه‌ی‌ چوونه‌ته‌ ناو ریزه‌كانی‌ رێكخراوی‌ داعش، هیچ به‌هایه‌كیان بۆ گه‌لی‌ به‌ریتانیا نییه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ناو ببرێن.

وتوشیه‌تی‌: نابێت رێگه‌ بدرێت چه‌كداره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ به‌ریتانیا ‌و زیان به‌ئاسایشی‌ ئه‌و وڵاته‌ بگه‌یه‌نن.

جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌و چه‌كداره‌ داعشه‌ به‌ریتانییانه‌ی‌ له‌ عێراق ‌و سوریا هه‌ڵاتون، له‌هه‌ر وڵاتێك بن، بدۆزرێنه‌وه‌ ‌و له‌ناو ببرێن.

ویلیامسن رونیشیكرده‌وه‌، تیرۆریسته‌كان روو بكه‌نه‌ هه‌ر وڵاتێك، ده‌بنه‌ هۆی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ستی‌ رق ‌و مه‌رگ، بۆیه‌ كوشتنیان باشترین چاره‌سه‌ره‌.  


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2738