جیهان

نیپاڵ: به‌شی‌ دووه‌می‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێمه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

به‌شی‌ دووه‌می‌ هه‌ڵبژاردنی‌ هه‌رێمه‌كان له‌ وڵاتی‌ نیپاڵ ده‌ستی‌ پێكرد ‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، 12 ملیۆن كه‌س به‌شداریی‌ پرۆسه‌كه‌ بكه‌ن.

له‌ به‌شی‌ یه‌كه‌مدا ‌و رۆژی‌ 26 مانگی‌ رابردوو، هه‌رێمه‌كانی‌ باكوری‌ نیپاڵ ده‌نگیان دا، ئه‌مڕۆش له‌ هه‌رێمه‌كانی‌ باشور پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چاودێریی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

به‌رپرسانی‌ نیپاڵ ده‌ڵێن: سبه‌ینێ‌ ده‌ست ده‌كرێت به‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان، هاوڵاتیانیش خۆشحاڵیی‌ خۆیان بۆ به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌كه‌دا پیشان ده‌ده‌ن ‌و هیوادارن ببێته‌ هۆی‌ گۆڕانكاریی‌ له‌و وڵاته‌دا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە714