کوردستان

كه‌ركوك: ئه‌فسه‌رێكی‌ پۆلیس له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ كوژرا

 چه‌ند چه‌كدارێكی‌ نه‌ناسراو ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسیان له‌ كه‌ركوك  كوشت, پۆلیسیش ده‌ڵێت: تا ئێستا هیچ یه‌كێك له‌ ته‌قه‌كه‌ران ده‌ستگیر نه‌كراوه‌. 

عه‌قید ئه‌فراسیاو كامیل, وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ كه‌ركوك به‌ KNNی راگه‌یاند:  چه‌ند چه‌كدارێكی‌ نه‌ناسراو  له‌ناو ئۆپڵێكی‌ ره‌نگ ره‌ساسییه‌وه‌ له‌ گه‌ره‌كی‌ كوردستانی‌ كه‌ركوك ته‌قه‌یان له‌ ئه‌فسه‌رێكی‌ پۆلیس كردوه‌و دوای‌ برینداركردنی‌ به‌سه‌ختی‌, گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.

وتیشی‌: دوای‌ روداوه‌كه‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كان بۆ شوێنێكی‌ نادیار هه‌ڵاتون, تا ئێستا هیچ یه‌كێكیان له‌ لایه‌ن پۆلیسی‌ كه‌ركوكه‌وه‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد, ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی‌ كه‌ كوژراوه‌ به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب بوه‌ و له‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك ده‌وامی‌ كردوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2638