عێراق

موقته‌دا سه‌در كوتله‌ی‌ ئه‌حرار بۆ ماوه‌ی‌ چوار ساڵ سڕ ده‌كات

موقته‌دا سه‌در رابه‌ری‌ ره‌وتی‌ سه‌در، كوتله‌ی‌ ئه‌حرار بۆ ماوه‌ی‌ چوار ساڵ سڕ ده‌كات، وته‌بێژێكیش به‌ناوی‌ سه‌دره‌وه‌، به‌دووری‌ نازانێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوو، هاوپه‌یمانێتیی‌ له‌گه‌ڵ ره‌وتی‌ مه‌ده‌نی پێكبهێنن.

سه‌ڵاح عوبه‌یدی‌ وته‌بێژ به‌ناوی‌ موقته‌دا سه‌در له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، به‌هۆی‌ ئه‌و بۆشاییه‌ سیاسییه‌ی‌ كه‌ حزبه‌كان له‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسییدا دروستیان كردوه‌، موقته‌دا سه‌در بڕیاریداوه‌، كاری‌ كوتله‌ی‌ ئه‌حرار بۆ ماوه‌ی‌ چوار ساڵ سڕبكرێت.

رونیشیكرده‌وه‌، كوتله‌ی‌ ئه‌حرار له‌ دوو خولی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌راندا هه‌وڵیداوه‌ گۆڕانكاریی‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسییدا بكات، به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌ ئامانجه‌كانی‌ به‌دیبهێنێت، بۆیه‌ كاری‌ كوتله‌كه‌ سڕ ده‌كرێت.

وتیشی‌: سه‌در بیر له‌ هه‌نگاوی‌ نوێ‌ ده‌كاته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یرانی‌ سیاسی‌، بۆیه‌ به‌دوور نازانرێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوودا، له‌گه‌ڵ ره‌وتی‌ مه‌ده‌نییه‌كان هاوپه‌یمانێتیی‌ پێكبهێنن ‌و ده‌نگیان پێبده‌ن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1544