هەمەڕەنگ

خه‌ڵاتی‌ نۆبڵی ئه‌مساڵ بۆ ئه‌ده‌ب درا به‌ كازۆ ئیشیگۆرۆ

پێش ئه‌وه‌ی‌ ڕۆژی‌ 10ی‌ ئه‌م مانگه‌ مه‌راسیمی‌ دابه‌شكردنی‌ خه‌ڵاته‌كانی‌ نۆبڵ به‌ڕێوه‌بچێت, كازۆ ئیشیگۆرۆی‌ براوه‌ی‌ خه‌ڵاتی‌ ئه‌مساڵی‌ نۆبڵ بۆ ئه‌ده‌ب كه‌ هاوڵاتیه‌كی‌ به‌ریتانی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ژاپۆنیه‌, وێڕای‌ خۆشحاڵیی‌ خۆی‌ به‌وه‌رگرتنی‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌, سوپاسی‌ گه‌لی‌ ژاپۆنی‌ كرد به‌وه‌ی‌ كه‌ خۆشحاڵییان پیشانداوه‌ له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ و وتی, شانازیی‌ ده‌كه‌م كه‌سێكی‌ جیهانیی‌ بم و هاوكات به‌ریتانیی‌ و ژاپۆنیش بم. 

كازۆ ئیشیگۆرۆ   براوه‌ی‌ خه‌ڵاتی‌ نۆبڵ بۆ ئه‌ده‌ب  رایگه‌یاند: په‌یامم بۆ گه‌لی‌ ژاپۆن ئه‌وه‌یه‌, به‌ ڕاستیی‌ زۆركاری‌ تێكردم كه‌ ژاپۆنیه‌كان چۆن هه‌ستیان به‌خۆشیی‌ كردو خۆشحاڵییان پیشاندا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ كه‌من خه‌ڵاتی‌ ئه‌مساڵی‌ نۆبڵم بۆ ئه‌ده‌ب وه‌رگرتووه‌.

وتیشی‌: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیانی‌ ژاپۆن زانیویانه‌ من له‌ژاپۆن له‌دایك بووم, ده‌ستبه‌جێ چه‌پڵه‌یان لێداوه‌و خۆشحاڵ بوون, هه‌ر بۆیه‌ به‌هیوام گه‌لی‌ ژاپۆن هه‌ست به‌ شانازیی‌ بكه‌ن بۆ ئه‌و بردنه‌وه‌و خه‌ڵاته‌, هه‌روه‌ك چۆن خه‌ڵكییش له‌به‌ریتانیا خۆشحاڵیی‌ ده‌رده‌بڕن و شانازیی‌ پێوه‌ ده‌كه‌ن. 

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد: "زۆرێك له‌براوه‌كانی‌ خه‌ڵاتی‌ نۆبڵم بۆ ئه‌ده‌ب بینیوه‌, ئه‌وه‌ی‌ سه‌رنج ڕاكێشه‌ زۆرێك له‌وانه‌ دوو وڵات یان سێ وڵات یان چه‌ند زمانێكیان هه‌یه‌ یان خاوه‌نی‌ چه‌ند كه‌لتورێكن, نۆبڵ خه‌ڵاتێكی‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌و من زۆر شانازیی‌ به‌و خه‌ڵاته‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ كه‌سایه‌تیه‌كی‌ جیهانیم له‌هه‌مانكاتدا به‌ریتانیی‌ و ژاپۆنیشم". 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە654