جیهان

پۆتن: خۆم بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی داهاتوو كاندید ده‌كه‌مه‌وه‌

ڤلادیمیر پۆتن سه‌رۆكی روسیا له‌به‌رده‌م كرێكارانی‌ كارگه‌ی غازی ئۆتۆمبێل له‌ شاری نیشنی نوڤجورود ولاَته‌كه‌ی‌، خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ روسیا ئاشكراكرد، كه‌ ساڵی‌ داهاتو به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

ڤلادیمێر پۆتن كه‌ ساڵی 1952 له‌دایكبووه‌، ساڵی 2000 تاوه‌كو 2008 سه‌رۆكی روسیا بووه‌، پاشان بووه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیران، ساڵی 2012 جارێكی تر سه‌رۆكایه‌تی روسیای گرته‌وه‌ ده‌ست، ساڵی‌ داهاتوه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بباته‌وه‌ تاوه‌كو 2024 سه‌رۆكایه‌تی‌ روسیا ده‌كات.

ڤلادیمیر پۆتن  سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند:  ئێره‌ باشترین شوێنه‌ هه‌روه‌ها باشترین بۆنه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری خۆم ئاشكرا بكه‌م، سوپاس بۆ پشتیوانیتان، خۆم بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی روسیای فیدراڵی كاندید ده‌كه‌مه‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە465