کوردستان

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ مه‌خمور روویدا

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌كه‌مپی‌ ئاواره‌كانی باكووری كوردستان له‌ مه‌خمور، ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌س شه‌هید و برینداربوون.

كاتژمێر هه‌شتی ئه‌مشه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌نێو كه‌مپی ڕۆسته‌م جودی تایبه‌ت به‌ ئاواره‌كانی باكووری كوردستان له‌ مه‌خموور روویدا و به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی كه‌مپه‌كه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌  ژماره‌یه‌ك كه‌س شه‌هید و برینداربوون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری KNN ڕایگه‌یاند، به‌شێك له‌ شه‌هید و برینداره‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕۆژئاوای هه‌ولێر.

كه‌مپی ڕۆسته‌م جودی، نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 700 خێزانی ئاواره‌ی باكووری كوردستانی تێدا ده‌ژین كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ 12 هه‌زار كه‌سه‌ و له‌ كۆتایی ساڵانی 1990 ه‌وه‌ له‌و كه‌مپه‌ نیشته‌جێبوون. 

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2079