ئابووری

هه‌ڵه‌بجه‌: ئه‌و 30 ملیۆن دۆلاره‌ی‌ كه‌ گازپرۆم وه‌ك شیرینی‌ به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ به‌خشی‌ دیارنیه‌

پێش سێ‌ ساڵ كۆمپانیای‌ گاز پرۆمی‌ ڕوسی‌ بۆ گه‌ڕان و پشكنینی‌ نه‌وت گرێبه‌ستێكی‌ بۆ گه‌ڕان به‌دوای‌ نه‌وتدا له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئیمزاكرد، به‌ڵام ئێستا كۆمپانیاكه‌ ناوچه‌كه‌ی‌ به‌جێهێشتووه‌.

جێگری‌ پارێزگاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێت: تائێستا ئه‌و 30 ملیۆن دۆلاره‌ی‌ كه‌ كۆمپانیای‌ گازپرۆم وه‌ك شیرینی‌ به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ به‌خشی‌ دیارنیه‌، ده‌شڵێت: پاساوه‌كانی‌ گازپرۆم بۆ جێهێشتنی‌ بلۆكی‌ نه‌وتی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ جێگای‌ باوه‌ڕنین.

ئه‌مانه‌ ئه‌و ئامێرانه‌ن كه‌ پێش سێ‌ ساڵ كۆمپانیای‌ گاز پرۆمی‌ ڕوسی‌ هێنایه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ گه‌ڕان و پشكنینی‌ نه‌وت  و زیاتر له‌ 200 كارمه‌ند و پسپۆر سه‌رقاڵی‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ بوون، هه‌رچه‌ند ئه‌وان دڵنیاییان دابوو كه‌ دوای‌ 3 مانگ چه‌ند بیرێكی‌ ته‌جریبی‌ له‌ بلۆكی‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا لێده‌ده‌ن.

جێگری‌ پارێزگاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ره‌خنه‌ له‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌ت و سامانه‌ سروشتیه‌كان و كۆمپانای‌ گازپرۆم ده‌گرێت و ده‌ڵێت: تائێستا ئه‌و 30 ملیۆن دۆلاره‌ی‌ كه‌ كۆمپانیاكه‌ وه‌ك شیرینی‌ به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ به‌خشی‌ دیارنیه‌ ،ده‌شڵێت پاساوه‌كانی‌ گازپرۆم بۆ جێهێشتنی‌ بلۆكی‌ نه‌وتی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ جێگای‌ باوه‌ڕنیه‌.

پێشتر جێگری‌ سه‌رۆكی‌ كۆمپانیای‌ ڕوسییه‌كه‌ ڕایگه‌یاندبوو كه‌ به‌پێی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كردویانه‌ ده‌بنه‌ خاوه‌نی‌ 80% نه‌وتی‌ بلۆكی‌ هه‌ڵه‌بجه‌. به‌ڵام جێهێشتنی‌ بلۆكی‌ نه‌وتی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ گومانی‌ لای‌ ڕێكخراوه‌كانیش دروستكردوه‌.

به‌وته‌ی‌ شاره‌زایه‌تی‌ بواری‌ نه‌وت به‌رپرسانی‌ حكومه‌ت وه‌ك بازرگانه‌كانی‌ نه‌وت بیر له‌ بلۆكه‌كانی‌ نه‌وت ده‌كه‌نه‌وه‌ و زۆر ناشه‌فافانه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌ده‌كه‌ن و وه‌ك بازرگانێكی‌ وڵات نه‌ویست كار له‌سه‌ر سامانی‌ سروشتی‌ ده‌كه‌ن  و ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ به‌لایانه‌وه‌ قازانجه‌ بۆ گیرفانی‌ خۆیان.

به‌پێی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و كۆمپانیای‌ گاز پرۆمی‌ ڕوسی‌ ،كۆمپانیاكه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 20 ساڵ نه‌وت له‌م هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌رده‌هێنێت و  له‌ %20 پشكه‌كانی‌ بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و  له‌ %10 بۆ قه‌ره‌بوی‌  ژینگه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ و  له‌ % 70 ی‌ پشكه‌كانی‌ بۆ كۆمپانیاكه‌ ده‌بێت.          


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2443