ئابووری

دوایین زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ موچه‌وه‌

به‌هۆی‌ ئه‌و شكستانه‌ی‌ به‌سه‌ریدا هاتووه‌ ، حكومه‌تی‌ هه‌رێم هیچ بڕه‌ پاریه‌كی‌ له‌ده‌ستدا نه‌ماوه‌ بۆدابینكردنی‌ چاره‌كه‌موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران، به‌پێی زانیاریه‌كانی‌ KNN موچه‌ی‌ سێ مانگی‌ ئه‌م ساڵی‌ فه‌رمانبه‌ران به‌نادیاری‌ ده‌مێنێته‌وه‌، تاكۆتایی‌ ئه‌م مانگه‌ش ته‌نها  موچه‌ی‌ چه‌نده‌ وه‌زاره‌تێكی‌ پێدابینده‌كرێت، ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ماوه‌ی‌ 50 رۆژه‌ موچه‌ی‌ دابه‌شنه‌كردووه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارایانه‌ی‌ ده‌ست KNN كه‌توون، حكومه‌تی‌  هه‌رێمی‌ كوردستان، هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌ماوه‌ بۆدابینكردنی‌ چاره‌كه‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران. 

هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌ی‌ 50 رۆژه‌ حكومه‌ت موچه‌ی‌ دابه‌ش نه‌كردووه‌، واته‌ له‌ ڕۆژی 17ی 10 وه‌ موچه‌ی مانگی ئابی به‌وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌ستپێكرد ‌و دابه‌شكرا‌و له‌ ڕۆژی 12 مانگی‌ ڕابردوو كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان هێنا ئێستا حكومه‌ت موچه‌ی‌ مانگه‌كانه‌ی‌ 9 ‌و 10 ‌و 11 ‌و وا 12 شی دێته‌سه‌ر قه‌رزدار ده‌بێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان تاكۆتایی‌ ئه‌م مانگه‌ ته‌نها موچه‌ی‌ چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌شده‌كات كه‌ خۆی مه‌به‌ستیه‌تی ‌و موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ تر بۆ ساڵی‌ نوێ‌و چاره‌نوسی‌ موچه‌ی‌ ئه‌و سێ مانگه‌ی‌  ئه‌مساڵیش كه‌ ده‌مێنێت، به‌چاره‌ نوسێكی‌ نادیار ده‌سپێرێت .

خه‌رجییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم 
650 ملیار دینار بۆ موچه‌
120 ملیار دینار بۆ خه‌رجی‌ حكومه‌ت ‌و فه‌رمانگه‌كان 
100 ملیۆن دۆلاری‌ مانگانه‌ بۆ قه‌رزی‌ كۆمپانیاكانی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت 
150 ملیۆن دۆلار بۆ قه‌رزی‌ كۆمپانیا ناوخۆیی ‌و بانكه‌كان 
مانگانه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم یه‌ك ترلیۆن و 100 ملیار دیناری‌ پێویسته‌  
ڕۆژانه‌ 260 هه‌زار به‌رمیل ده‌فرۆشێت، هه‌ر به‌رمیلێك به‌ 50 دۆلار ده‌فرۆشێت


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1748