کوردستان

په‌رله‌مانی كوردستان دۆخی خورماتووی تاوتوێكرد

په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ دانیشتنه‌كانی‌ ئه‌مڕۆیدا گفتوگۆی‌ كرد له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ خورماتووه‌، له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیه‌وه‌ چه‌ند به‌ڵگه‌ و دیكۆمێنتێكی‌ له‌ باره‌ی‌ ڕوداوه‌كانی‌ خورماتووه‌ خسته‌ڕوو، ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ ساڵی 2013وه‌ دۆخی‌ خورماتووه‌ ئاڵۆزبووه‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام پێشتگوێیخستووه‌.

به‌وته‌ی‌ په‌رله‌مانتارێكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ ساڵی 2013وه‌ دۆخی‌ خورماتووه‌ ئاڵۆزبووه‌ ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پێشتگوێی خستووه‌.

لیژنه‌ی مافی مرۆڤیی‌ په‌رله‌مانیش  په‌ پێویستی‌ ده‌زانێت بۆ سه‌قامگیری  دۆخی خورماتوو هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌و قه‌زایه‌ جێگیربكرێت.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ په‌رله‌ماندا نوێنه‌ری‌ به‌شێك له‌ وڵاتان ئاماده‌بوون به‌ڵام، هیچكام له‌ نوێنه‌رانی‌ ئه‌مریكا و فه‌رنسا و به‌ریتانیا ئاماده‌نه‌بوون.

به‌پێی چه‌ند ئامارێك كه‌ ده‌ست KNN كه‌وتووه‌. له‌ ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و رۆژانی‌ دواتر نۆ هه‌زار و 137  خێزان ئاواره‌بون كه‌ 53 هه‌زار هاوڵاتی ده‌بن، له‌ كۆی‌ ڕوداوه‌كانیش 9 كه‌س شه‌هیدبوون 115 كه‌سییش برینداربوون3هه‌زار و 150  ماڵی  هاوڵاتیانی‌ كوردیش تاڵانكراون.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە896