کوردستان

پێنجوێن: كه‌سێك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه‌ مرد

له‌ قه‌زای‌ پێنجوێن به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ مینه‌وه‌ كه‌سێكی‌ مرد، به‌هۆی‌ ژه‌هژاویبونیشه‌وه‌ شۆفێرێك له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا گیانی‌ له‌ده‌ستدا. 

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی پێنجوێن، ڕایگه‌یاند، دوو هاوڵاتی به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئاسن و په‌یداكردنی بژێویان له‌ قه‌زای سه‌یدسادقه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ شاخی ئاسن كوڵێن له‌ نزیك قه‌زای پێنجوێن، له‌كاتی‌ گه‌ڕاندا یه‌كێكیان مین پێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌‌و ده‌ستبه‌جێ مردوه‌. 

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی پێنجوێن وتی‌: له‌ ڕووداوێكی تردا هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ شۆفێری ئوتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نیی بووه‌، له‌ ناو ئوتۆمبێله‌كه‌یدا به‌هۆی غازه‌وه‌ ژه‌هراوی بووه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، هاوڵاتییه‌كه‌ ته‌مه‌نی 48 ساڵه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە12446