جیهان

پاپا فرانسیس داوا ده‌كات ڕێز له‌تایبه‌تمه‌ندی شاری‌ قودس بگیرێت

پاپا فرانسیس پاپای‌ ڤاتیكان داوا ده‌كات رێز له‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ قودس بگیرێت وه‌كو شارێك كه‌ لانكه‌ی‌ هه‌رسێ ئاینی‌ ئیسلام و مه‌سیحی‌ و جوله‌كه‌یه‌ و دۆخی‌ شاره‌كه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌ بپارێزرێت. 

پاپا فرانسیس رایگه‌یاند: ئه‌قڵم له‌گه‌ڵ قودسه‌, ناتوانم مه‌ترسیی‌ و نیگه‌رانیی‌ خۆم بشارمه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر بارودۆخی‌ ئێستاو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوو سه‌باره‌ت به‌ شاری‌ قودس ڕوویاندا, له‌م كاته‌دا له‌دڵه‌وه‌ داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م پابه‌ند بن به‌و بڕیارانه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ شاری‌ قودسه‌وه‌ هه‌یه‌. 

وتیشی: شاری‌ قودس تایبه‌تمه‌ندیه‌كی‌ خۆی‌ هه‌یه‌, چونكه‌ شوێنێكی‌ پیرۆزی‌ یه‌هود و مه‌سیحیی‌ و موسڵمانانه‌, بۆ هه‌ر ئاینه‌و شوێن و تایبه‌تمه‌ندیه‌كی‌ پیرۆزی‌ هه‌یه‌ و نامه‌یه‌كی‌ تایبه‌ته‌ بۆ ئاشتی‌, له‌خوا ده‌پاڕێمه‌وه‌ پارێزگاریی‌ له‌ ناسنامه‌كه‌ی‌ بكات و په‌ره‌ی‌ پێ بدات له‌پێناو خاكی‌ پیرۆز و خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوڕاست و هه‌موو  جیهانیش, هه‌روه‌ها ژیریی‌ و ئه‌قڵ باڵبكێشێت به‌سه‌ر هه‌مولایه‌كدا بۆ ئه‌وه‌ی‌ پشێویی‌ و ئاڵۆزیی‌ زیاتر ڕوونه‌دات و ململانێی‌ توندترو گه‌وره‌تری‌ لێ بكه‌وێته‌وه‌. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە864