جیهان

ناتانیاهۆ: ئه‌مڕۆ رۆژێكی‌ گرنگه‌ له‌ مێژووی‌ ئیسرائیلدا

بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیل دانپێدانانی‌ قوس وه‌كو پایته‌ختی‌ ئیسرائیلی‌ له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكاوه‌ وه‌كو رۆژێكی‌ گرنگ له‌ مێژوی‌ ئیسرائیل ناوبرد، بڕیاره‌ له‌ چه‌ند كاتژمێری‌ داهاتودا تره‌مپ به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ قودس وه‌كو پایته‌ختی‌ ئیسرائیل بناسێنێت، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی‌ به‌رفراوانی‌ له‌ جیهانی‌ عه‌ره‌بی‌ و ئیسلامیدا دروستكردوه‌.

بنیامین ناتانیاهۆ  سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیل رایگه‌یاند: ناسنامه‌ی‌ نیشتیمانی‌ مێژویمان هه‌مو رۆژێك روخسارێكی‌ گوزارشتكردنی‌ گرنگ وه‌رده‌گرێت، به‌لام ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌.. به‌دڵنیایی له‌كاتێكی‌ تری‌ ئه‌مڕۆدا قسه‌ی‌ زیاترم ده‌بێت بۆ وتن سه‌باره‌ت به‌ پرسی‌ تایبه‌ت به‌ قودس.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2600