کوردستان

سه‌فین دزه‌یی: حكومه‌تی‌ فیدراڵ داوای‌ هیچ لیستێكی‌ موچه‌خۆرانی‌ له‌ هه‌رێم نه‌كردووه‌

وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ڵێ: حكومه‌تی‌ فیدراڵی‌ عێراق تائێستا داوای‌ هیچ لیستێكی‌ موچه‌خۆرانی‌ له‌ هه‌رێم نه‌كردوه‌.

سه‌فین دزه‌یی له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی‌ حكومه‌ت رایگه‌یاند، ئاگادارن نین ئه‌وه‌ كام لیستی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق وردبینی تێدا ده‌كات، چونكه‌ تائێستا حكومه‌تی‌ فیدراڵی‌ داوای‌ هیچ لیستێكی‌ له‌ هه‌رێم نه‌كردوه‌.

له‌باره‌ی‌ راده‌ستكردنی‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كانیش به‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند، سه‌فین دزه‌یی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 114ی‌ ده‌ستوری‌ عێراق به‌ڕێوه‌بردنی‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان به‌ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ فیدراڵ نییه‌، به‌ڵكو به‌هاوبه‌شی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌برێن، حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاماده‌ی‌ هاوكاری‌ و هه‌ماهه‌نگییه‌.

ئه‌م قسانه‌ی‌ سه‌فین دزه‌یی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ وته‌كانی‌ دوێنێی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراقه‌ كه‌ وتی‌: موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم دابین ده‌كه‌ین و ئێستا وردبینی‌ له‌ لیستی‌ موچه‌خۆراندا ده‌كه‌ین.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2411