ئابووری

وه‌زیی‌ وزه‌ی‌ روسیا: عێراق دژی‌ كاری‌ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی‌ روسیا نییه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

وه‌زیری وزه‌ی روسیا رایده‌گه‌یه‌نێت عێراق دژی كار و چالاكی كۆمپانیاكانی‌ بواری‌ نه‌وتی‌ روسیا نییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌لیكسه‌نده‌ر نۆڤاك وه‌زیری‌ وزه‌ی‌ روسیا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند حكومه‌تی عێراق هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌كی‌ له‌كاری كۆمپانیا نه‌وتیه‌روسیه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق نییه‌.

وته‌ی وه‌زیری‌ وزه‌ی‌ روسیا له‌ كاتێكدایه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا و دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان كۆمپانیای رۆز نه‌فت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دژایه‌تی خۆی بۆ هه‌ر رێككه‌وتنێكی نه‌وتی نێوان هه‌ولێر و كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان راگه‌یاند.

وه‌زاره‌تی نه‌وت هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیكرد په‌نا بۆ دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌بات دژی هه‌ر كۆمپانیایه‌ك به‌بێ ئاگاداری به‌غدا رێككه‌وتنی نه‌وتی له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی تری ناوخۆیی ئیمزابكات.



تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە554