جیهان

به‌ریتانیا: دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی‌ هه‌وڵی‌ تیرۆركردنی‌ سه‌رۆك وه‌زیران دادگاییده‌كرێن

میدیاكانی‌ به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه‌، دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی‌ پلاندانان بۆ كوشتنی‌ تێریزا مه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا دادگاییده‌كرێن.

پلانی‌ ئه‌و دوو پیاوه‌ ئه‌وه‌بووه‌ بۆمبێك له‌به‌رده‌م ده‌رگای‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ داونینگ ستریت بته‌قێننه‌وه‌ كه‌ نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ لێیه‌ و دواتر به‌ چه‌قۆ هێرشبكه‌نه‌ سه‌ر تێریزا مه‌ی‌.

گه‌رچی‌ وته‌بێژی‌ سه‌رۆكی‌ وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا ئاماده‌نه‌بووه‌ هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی‌ هه‌وڵی‌ تیرۆركردنه‌كه‌وه‌ ئاشكرابكات، به‌ڵام به‌گوێره‌ی‌ رۆژنامه‌كانی‌ به‌ریتانیا، هه‌فته‌ی‌ رابردوو دوو گه‌نج  له‌ له‌نده‌ن ‌و بێرمینگهام ده‌ستگیركراون له‌كاتێكدا سه‌رقاڵی‌ ئاماده‌كاریی بوون  بۆ كوشتنی‌ تێریزا مه‌ی‌.

پۆلیسی‌ به‌ریتانیاش ئاشكرایكرد ئه‌و دوو كه‌سه‌ ته‌مه‌نیان 20‌و 21 ساڵه‌ و تۆمه‌تباركراون به‌ داڕشتنی‌ هێرشێكی‌ تیرۆریستی‌ ‌و ئه‌مڕۆ له‌ دادگای‌ ویستمیسنته‌ر دادگاییده‌كرێن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1261