ئابووری

وه‌زیری‌ وزه‌ی‌ سعودیه‌: 18 رێكه‌وتننامه‌ی‌ بواری‌ وزه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غداد ئیمزاكردوه‌

خالد فالح وه‌زیری‌ وه‌زی‌ سعودیه‌‌

هه‌ردوو حكومه‌تی‌ سعودیه‌ ‌و عێراق، په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوانیان ده‌ده‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 18 رێكه‌وتننامه‌یان له‌ بواری‌ وزه‌دا ئیمزا كردوه‌.

خالد فالح وه‌زیری‌ وه‌زی‌ سعودیه‌ رایگه‌یاند، حكومه‌تی‌ ریاز گرنگییه‌كی‌ زۆر به‌ به‌هێزكردن ‌و فراوانكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌دات، به‌ تایبه‌ت له‌ بواره‌كانی‌ بازرگانیی‌ ‌و وزه‌دا.

وه‌زیری‌ وزه‌ی‌ سعودیه‌ كه‌ به‌سه‌ردانێكی‌ ره‌سمی‌ له‌ عێراقه‌، له‌ میانی‌ پیشانگه‌ی‌ نه‌وت ‌و وزه‌دا كه‌ له‌ به‌سره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت رایگه‌یاند: تا ئێستا كۆمپانیاكانی‌ عێراق ‌و سعودیه‌ 18 رێكه‌وتننامه‌یان له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانی‌ كه‌رتی‌ وزه‌دا ئیمزاكردوه‌.

وتیشی‌: په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ریاز ‌و به‌غداد، له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ هه‌ردوو وڵاتی‌ دراوسێدایه‌.

ئاماده‌یی‌ وڵاته‌كه‌شی‌ پیشاندا بۆ هاوكاریكردنی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق، له‌ پێناو بوژانه‌وه‌ی‌ كه‌رتی‌ نه‌وت ‌و وه‌به‌رهێنانی‌ بواری‌ وزه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە496