عێراق

عه‌بادی‌: ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ بۆ بانگه‌شه‌ی‌ سیاسی‌ و هه‌ڵبژاردن نیه‌

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی‌ هه‌وڵه‌كان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌, ده‌شڵێت عیراق توانایه‌كی‌ سه‌ربازیی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ و ڕكابه‌ریی‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات.   
 
له‌ كۆنگره‌ی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ هه‌فتانه‌یدا حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ڕایگه‌یاند, هه‌ڵمه‌تی‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ بۆ بانگه‌شه‌ی‌ سیاسی‌ و هه‌ڵبژاردن نیه‌.  

عه‌بادی‌ ڕاشیگه‌یاند, نیگه‌رانن له‌ كۆنترۆڵَكردنی‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی‌ سوریا له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌, وتیشی‌, پڕۆژه‌یه‌كی‌ ته‌واومان هه‌یه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی‌ ناوچه‌ سنوریه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ عیراق له‌گه‌ڵ سوریا. 

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ڕاپۆرته‌كه‌ی‌ ڕێكخراوی‌ هیومان ڕایتس وۆچیشی ڕه‌تكرده‌وه‌ له‌باره‌ی‌ دادگاییكردنی‌ هاوڵاتیان به‌تۆمه‌تی‌ تیرۆر و بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە730