ئابووری

وه‌زیری‌ وزه‌ی‌ سعودییه‌: 18 رێكه‌وتننامه‌ی‌ بواری‌ وزه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غداد واژۆ كردوه‌

هه‌ردوو حكومه‌تی‌ سعودییه‌ ‌و عێراق، په‌ره‌ به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوانیان ده‌ده‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 18 رێكه‌وتننامه‌یان له‌ بواری‌ وزه‌دا واژۆ كردوه‌.

خالد فالح وه‌زیری‌ وزه‌ی‌ عه‌ره‌بستانی‌ سعودییه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، حكومه‌تی‌ ریاز گرنگییه‌كی‌ زۆر به‌به‌هێزكردن ‌و فراوانكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌دات، به‌تایبه‌ت له‌ بواره‌كانی‌ بازرگانیی‌ ‌و وزه‌دا.

وه‌زیری‌ وزه‌ی‌ سعودییه‌ كه‌ به‌سه‌ردانێكی‌ فه‌رمی‌ له‌ عێراقه‌، له‌ میانی‌ پیشانگه‌ی‌ نه‌وت ‌و وزه‌دا كه‌ له‌ شاری‌ به‌سره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت راشیگه‌یاند: تا ئێستا كۆمپانیاكانی‌ عێراق ‌و سعودییه‌ 18 رێكه‌وتننامه‌یان له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانی‌ كه‌رتی‌ وزه‌دا واژۆ كردوه‌.

وتیشی‌: په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ریاز ‌و به‌غداد، له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ هه‌ردوو وڵاتی‌ دراوسێدایه‌.

ئاماده‌یی‌ وڵاته‌كه‌شی‌ پیشاندا بۆ هاوكاریكردنی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق، له‌ پێناو بوژانه‌وه‌ی‌ كه‌رتی‌ نه‌وت ‌و وه‌به‌رهێنانی‌ بواری‌ وزه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە435