عێراق

هیومان رایتس وۆچ: ئه‌وانه‌ی‌ به‌تۆمه‌تی‌ داعشبون گیراون له‌ گرتوخانه‌كانی‌ عێراق ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن

رێكخراوی‌ هیومان رایتس وۆچ، رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌زاران كه‌س كه‌ به‌گومانی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركراون، له‌ گرتوخانه‌كانی‌ عێراقدا ڕووبه‌ڕووی‌ پێشێلكاری‌ گه‌وره‌ ده‌بنه‌وه‌.

هیومان رایتس وۆچ، له‌ راپۆرتێكدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، رایگه‌یاند نزیكه‌ی‌ 20 هه‌زار كه‌س له‌ ناو گرتوخانه‌كان عێراقدان كه‌ به‌تۆمه‌تی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركراون ‌و زۆربه‌یان له‌و شوێنانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه‌ گونجاو نیه‌ بۆ مرۆڤ ‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ دادپه‌روه‌رانه‌ رێكاری‌ یاساییان به‌رامبه‌ر ناگیرێته‌به‌ر.

راپۆرته‌كه‌ی‌ رێكخراوه‌كه‌ له‌ 76 لاپه‌ڕه‌ پێكدێت ‌و زانیارییه‌كان له‌ شاره‌كانی‌ هه‌ولێر ‌و موسڵ ‌و به‌غدا له‌ مانگی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ ساڵی‌ 2016ه‌وه‌ تا مانگی‌ ته‌مموزی‌ 2017 كۆكراونه‌ته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە320