عێراق

توركیا: 83 كۆچبەری عێراقی دەستگیركران

هێزە ئەمنییەكانی توركیا 83 كۆچبەری عێراقیان لەسەر سنورەكانی توركیا و سوریا دەستگیركرد بەتۆمەتی ئەوەی بە نا یاسایی چونەتە خاكی توركیاوە و كۆچبەرن.  

ئاژانسی ئەنادۆڵ رایگەیاند، هێزە ئەمنیەكانی توركیا بەپشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی لەترمیناڵی شارۆچكەی كركهانی سەر بە پارێزگای هاتای 83 كۆچبەری نایاساییان دەستگیركردوە كە هاوڵاتی عێراقین و لە سوریاوە چونەتە توركیا. 

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەكردوە، لێكۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیركراوەكان دەكرێت و دواتر ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری كۆچبەرانی پارێزگای هاتای دەكرێن، بەڵام نەزانراو ئاخۆ ئەو كەسانە دەگەڕێنرێنەوە بۆ سوریا یان سنورداشی عێراق دەكرێنەوە. 
  


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1145