ته‌ندروستی

هەرمێ كرداری هەرس خێرا دەكات

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە خواردنی هەرمێ سودێكی زۆری بۆ تەندروستی لەش هەیە و ئەگەری توشبوون بە چەند كێشەیەكی تەندروستی كەمدەكاتەوە.

توێژینەوەكە لە ئەڵمانیا ئەنجامدراوە و باس لەوە دەكات خواردنی هەرمێ سودی زۆری بۆ كۆئەندامی هەرسی مرۆڤ هەیە و كرداری هەرس خێرا دەكات، هەروەها سودی زۆری بۆ چارەسەری ئەو كەسانە هەیە كە هەستیاری گەدەیان هەیە.

بەڕای پسپۆڕەكان كەمی ماددە ترشەكان لە هەرمێدا وایكردووە كە بە زووی هەرس بكرێت و یارمەتی هەرسكردنیش بدات، هەروەها هەستیاری گەدەش ناهێڵێت.
ئەو میوەیە یەكێكە لەوانەی بڕێكی زۆر ڤیتامین بی و ماددەی دژە ئۆكسیدی تێدایە،كە سودیان بۆ بەهێزكردنی ئەندامەكانی لەشە هەیەو لە چەندین نەخۆشی دەیانپارێزێت هەروەها چارەسەریشن بۆ چەندین نەخۆشی دیكە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1029