ته‌ندروستی

جۆری خوێن ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر زیاتر دەکات

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی پەیوەندییە هەیە لەنێوان جۆری خوێنی مرۆڤ و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر، بەتایبەت لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا.

توێژینەوەكە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە و دەریخستووە كە كە ئەو كەسانەی جۆری خوێنیان (AB) یە ئەگەری توشبوناین بە نەخۆشی زەهایمەر زیاترە، بە بەراورد بە جۆرەكانی دیكەی خوێن.

توێژەرەكان بۆ زیاتر دڵنیابونەوە لەم ئەنجامە بۆ ماوەی سێ ساڵ چاودێری 30 هەزار كەسیان كردووە كە سەرجەمیان تەمەنیان سەرو 45 ساڵ بووە.

لە ئەنجامدا بۆیان دەركەوتووە كە جۆری خوێنی  (AB) ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی لەبیرچونەوە و خەڵفان زیاد دەكات بۆتایبەت بۆ ئەو كەسانەی كە تەمەنیان ڕووە و هەڵكشانە.

توێژەرەكان پێیان وایە كە ئەو كەسانەی جۆری خوێنیان (AB) دەتوانرێت بەهۆی خواردنی خۆراكی تەندروست و ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی و دوركەوتنەوە لە جگەرەكێشان ئەگەرەكانی توشبونیان بە زەهایمەر كەمبكەنەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1480