ته‌ندروستی

سودی زەیتی كەتان بۆ دڵ

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی بەریتانی دەركەوتووە كەبەكارهێنانی زەیتی ناوكی كەتان سودێكی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە و لە نەخۆشی دەیپارێزێت.

توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی نەخۆشخانەی سانت مایكڵ بەریتانی ئەنجامیانداوە و بۆیان دەركەوتووە كە بەكارهێنانی زەیتی كەتان سودی لەو دەرمانانە زیاتر كە  دژی نەخۆشی دڵ بەكاردەهێنرێت.

توێژرەكان بۆ ماوەی 12 هەفتە چاودێری دوو گروپ خۆبەخشیان كردووە كەبەشێكیان زەیتی كەتانیان بەكارهێناوە و بەشەكەی دیكەش حەبی كەمكردنەوەی ڕێژەی كۆلیترۆڵیان خواردووە.

توێژەرەكان بۆیان دەركەوتووە كە ئەو گروپەی زەیتی كەتانیان بەكارهێناوە، ڕێژەی كۆلیسترۆڵی خوێنیان زیاتر دابەزیوە بە بەراورد بەو گروپەی حەبیان خواردووە بۆ دابەزینی ڕێژەی كۆلیسترۆڵ، ئەمەش بۆتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی دڵ بە ڕێژەی %7.

كۆتای توێژینەوەكە ئاماژە بەوەش دەكات كەزەیتی كەتان، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە و پارێزگاری لە مێشككیش دەكات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1192